درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ ئه‌فغانستان

51
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌ هۆی هێرشێكی خۆكوژی له‌ ویلایه‌تی “هێلمه‌ند” له‌ باشووری ئه‌فغانستان، دوو كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و نزیكه‌ی ٥١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
وه‌ته‌بێژی باڵای هێلمه‌ند رایگه‌یاند كه‌ كه‌سی خۆكوژ، ئوتۆمبیلێكی پڕ له‌ مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی له‌ نزیكی فرماندهی پۆلیسی “هێلمه‌ند”دا، ته‌قاندۆته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای كوژراوه‌كان، دوو كه‌س له‌ بریندارانی ئه‌م رووداوه‌ مه‌ئموورانی پۆلیس بوون و باقی قوربانیان كه‌سانی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك منداڵ بوون. به‌ پێی راپۆرتێكی دیكه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، هاویشتنی خومپاره‌یه‌ك بۆسه‌ر ماڵێكی مه‌سكونی له‌ ولسوالی “دهراوود”ی ئه‌فغانستان، بریندار بوونی ١٢ كه‌سی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →