درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان له‌ به‌غدا

8
ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ئه‌نجامی چەند تەقینەوە لە ناوچەى “بەغداد جدیدە” ١١ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٣ کەسى دیكه‌ش بریندار بوون.
فەرماندەى ئۆپراسیۆنەکانى بەغدا ڕایگەیاند، بە هۆى تەقینەوەى پێنج موشەکى کاتیۆشاوە کە لە شوێنێکى نادیارەوە ئاراستەى ناوچەکە کراوە هه‌تا ئێستا  ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٣ كه‌سیش بریندار بوون، هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد بارودۆخى ڕۆژهەڵاتى بەغدا لە ژێر کۆنتڕۆڵى هێزە ئەمنییەکاندایە. ئەمە لە حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ هه‌مان ڕۆژدا  بۆمبێکى چێنراو لە ناوچەى “شەعب” تەقییه‌وه‌ و  به‌ هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.