درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان له‌ عێراق

38
شه‌وی هه‌ینی ١٩ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ئه‌نجامی دوو تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە شەقامی “فەلەستین” لە بەغدا، ١٢ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ گۆڕەپانی “ئوتۆمبێلی مۆڵی نەخیل” له‌ لایه‌ن هێرشبه‌رێكی خۆکوژەوه‌ ئه‌نجام درا و داوابه‌دواشی تەقینەوەیه‌كی دیکە بەهۆی ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە هاته‌ئاراوه‌. هەر بەو هۆیەشەوە هێزە ئەمنییەکان لەبه‌ر مەترسی بوونی بۆمب و تەقەمەنی لەم ناوچه‌یه‌ ناوچەکانی “زەیونە”، “شەقامی فەلەستین” و “بەلەدییات”یان بە تەواوی داخستووە.