درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان له‌ سوریه‌

70
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، شه‌وی جومعه‌ ١٢ی مانگی پوشپه‌ڕ، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ مزگه‌وتێك له‌ باكووری سوریه‌، ٢٥ كه‌س كوژران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ مزگه‌وتێك له‌ شاری “ئێره‌یحا”ی سوریه‌، لانیكه‌م ٢٥ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی “جبهه‌ و نه‌سره‌” سه‌ربه‌ گروپی “ئه‌لقاعێده‌”، كوژران. شایانی باسه‌، هه‌تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.