درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان له‌ ئه‌فغانستان

106
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ شاری “قه‌نده‌هار”ی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٣ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌، ٦ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. وته‌بێژی ئۆستانداری قه‌نده‌هار گروپی ئیسلامگه‌رای “تاڵبان”ی به‌ به‌رپرسی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ ناولێبرد. ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ریده‌خات كه‌ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له‌ ئاكامی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م ٤ مانگه‌ی ئه‌مساڵ، به‌ هۆی هێرشی تاڵبان كوژراون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا له‌م وڵاته‌، به‌رپرسانی مه‌حه‌للی له‌ ویلایه‌تی “فاریاب” له‌ باكووری ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند: دوابه‌دوای ٣ رۆژ عه‌مه‌لیاتی نیزامی به‌رین، ٤٧ كه‌س له‌ ئه‌ندامی تاڵبان كوژراون. ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌دژی تاڵبان ده‌ستیپێكرد.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →