درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان له‌ عێراق

490
به‌ پێی راپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ جه‌ریانی چه‌ندین بۆمبگوزاری له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق لانیكه‌م ٥٦ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری شیعه‌ نشینی خالس له‌ ئۆستانی “دیاله‌”ی عێراق روویدا. به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه‌ له‌ ئۆتۆمبیلێك له‌ شه‌قامێكی تیجاری دانرابوو، لانیكه‌م ٣٢ كه‌س كوژران و ٨٥ كه‌سیش بریندار بوون. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا له‌ ئۆستانی به‌سره‌ له‌ باشوری عێراق به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سێكی خۆكوژه‌وه‌ ١٠ كه‌س كوژران و لانیكه‌م ٢٥ كه‌سیش بریندار بوون.