درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان له‌ به‌غدا

257
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرونیوز”، رۆژ شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ جه‌ریانی روودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا پێته‌ختی عێراق، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س كوژران. خوێناویترین ته‌قینه‌وه‌ له‌ گه‌ره‌كی “جیبیه‌” له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له‌ شوێنێكی كڕین و فرۆشی ئۆتۆمبیل روویداوه‌. له‌م ناوچه‌یه‌، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی جێسازی كراو له‌ یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبیله‌كان، ١٥ كه‌س كوژران. له‌ چوار ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌یش ٩ كه‌س كوژران. دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خوێناوی له‌ شه‌هره‌كی “سه‌در” و له‌ نزیك گه‌ڕه‌كی “جیبیه”‌ روویدا كه‌ دوابه‌دوای ئه‌م رووداوه‌، ٧٠ كه‌س كوژران. گروپی داعش به‌رپرسایه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌هره‌كی “سه‌در”ی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو، به‌ڵام تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسایه‌تی ته‌قینه‌وه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.