درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان له‌ عێراق

343
به‌ پێی راپۆرتی ” ئاسۆشێتدپرێس”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌رمانان، به‌هۆی شه‌پۆلی هێرشه‌كان له‌ناو شاری “به‌غدا” و ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره‌، لانیكه‌م ١١ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٨ كه‌سیش بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هێرشبه‌ران پێنج ناوچه‌ی بازرگانیان كرده‌ ئامانجی بۆمبگوزاری. خوێناویترین ته‌قینه‌وه‌ له‌ “تارمیه‌” له‌ ٥٠ كیلۆمێتری باكووری به‌غدا روویدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سیش به‌ توندی بریندار بوون. به‌هۆی چوار هێرشی دیكه‌ له‌ به‌غدا، لانیكه‌م ٨ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون.