درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كان له‌ عێراق

666
به‌ هۆی روودانی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی خوێناوی له‌ ئۆستانه‌كانی به‌غدا و دیاله‌ی عێراق لانیكه‌م ١١ كه‌س كورژان و ٢٠ كه‌سیش بریندار بوون.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ ناوچه‌ی پۆلی دیاله‌، شه‌ش كه‌س بریندار بوون و ته‌قینه‌یه‌كی هاوشێوه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌حمودییه‌ له‌ باشوری به‌غدا، ٣ كوژراو شه‌ش برینداری لێكه‌وته‌وه. قوربانیانی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بوون. له‌ ناوچه‌ی “ئه‌بووغۆره‌یب”ی به‌غدادیش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك، سێ كه‌س كوژران و كه‌سێكیش بریندار بوو. هاوكات دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی مۆتۆرسیكلێتێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ئۆستانی دیاله‌، پێنج كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وت كه‌سیش بریندار بوون.