درێژه‌ی توندوتیژییه‌ خوێناوییه‌كان له‌ عێراق

232
سه‌رچاوه‌كانی پولیسی عێراق رایگه‌یاند، له‌ جه‌ریانی روودانی دوو ته‌قینه‌وه له‌ ئۆستانی دیاله‌ زیاتر له‌ ١٥٨ كه‌س كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئیسلامگه‌رایانی داعش به‌رپرسایه‌تی ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییانه‌ له‌ ئۆستانی دیاله‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی عێراق وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌. له‌ ئاكامی ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ بازاڕی “هویدار” له‌ باكووری به‌عقوبه‌ سه‌ربه‌ ئۆستانی دیاله روویدا‌، ٥٨ كه‌س كوژران و زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌سیش بریندار بوون.