درێژه‌ی توندوتیژییه‌ خوێناوییه‌كان له‌ برۆندی

185y
به‌ پیێ راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گوڵان، له‌ جه‌ریانی درێژه‌ی توندوتێژیه‌كان له‌ پێته‌ختی “برۆندی”، لانیكه‌م سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران كوژران.به‌ پێی راپۆرتی “یۆرونیۆز”، ناڕه‌زایه‌تی له‌دژی پاڵێوراوی سێ ده‌وره‌یی “نێكرۆنزیزا” له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی سه‌رۆك كۆماریی، چووه‌ نێو دووهه‌مین هه‌فته‌ی خۆیه‌وه‌. شایانی باسه‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌دا تا ئێستا لانیكه‌م ٢٠ كه‌س له‌وانه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و سه‌دان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.