درێژه‌ی توندوتیژ‌ییه‌كان له‌ عێراق

145y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی مانگی گوڵان، له‌ درێژه‌ی توندوتیژ‌ییه‌ خوێناوییه‌كان له‌ شاری “به‌عقوبه‌”ی عێراق، ژماره‌یه‌ك كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك ١١ كه‌س كوژران و ١٥ كه‌سیش بریندار بوون. له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ نزیك حوسه‌ینیه‌یه‌ك له‌ شاری به‌عقوبه‌، ٥ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له جه‌ریانی‌ بۆمبێكی كه‌نار جاده‌یی دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٦ كه‌سیش بریندار بوون.