درێژه‌ی توندوتێژی خوێناوییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن

92 (2)
له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، له‌ جه‌ریانی هێرشی ئیسلامگه‌رایانی داعش و هه‌روه‌ها هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌ب به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی بۆسه‌ر وڵاتی یه‌مه‌ن، لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س كوژران.
له‌ كۆتایی رۆژی سێشه‌ممه‌دا‌، ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئوتۆموبیلی بۆمبڕێژكراو له‌ سه‌نعا، پێته‌ختی یه‌مه‌ن ژماره‌یه‌ك كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌. ته‌قینه‌وه‌ی ئوتۆموبیلی یه‌كه‌م‌ له‌ نزیكه‌ی مه‌زگه‌وتێكی شیعه‌كان روویدا و ئوتۆمبیلی دووهه‌میش له‌ نزیكه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ته‌قێندرایه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌، گروپی داعش به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه‌. هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی عه‌رب به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌یش لانیكه‌م ١٧٦ كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌. شایانی باسه‌، له‌ رێكه‌وتی ٦ی مانگی گوڵانه‌وه‌ و له‌ كاتی ده‌ستپێكی هێرشی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌ب به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوی له‌م وڵاته‌، تێكهه‌ڵچوون له‌ یه‌مه‌ن، زیاتر له‌ سێ هه‌زار كوژراوی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →