درێژه‌ی توندووتێژی و خوێنرێژییه‌كان له‌ عێراق

405t

به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، ز‌نجیره‌یه‌ك هێرش و بۆمبگوزاری له‌ “به‌غدا” پێته‌ختی عێراق، لانیكه‌م ٢٦ كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.
خوێناویترین هێرش له‌ گه‌ڕه‌كێك له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا روویداوه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمۆبیلی بۆمبڕێژكراو بووه‌ كه به‌‌ مه‌ودای چه‌ند دقیقه‌ له‌ یه‌كتر، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌. پولیس، ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م هێرشه‌ی ٨ كه‌س ناولێبرد به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌، ئه‌م رێژه‌یان تا دوو قات زیاتر راگه‌یاندووه‌. ٥ ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌ش له‌ باكوور و باشووری به‌غدا روویداوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق درێژه به‌ هێرشه‌كانی خۆی به‌مه‌به‌ستی كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی “داعش” له‌ شاری “ئه‌لبه‌غدادییه‌” له‌ ئۆستانی ئه‌نبار، ده‌دات.