درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان داعش و هێزه‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ عێراق

242y
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، دوابه‌دوای پێشره‌وی “داعش” له‌ رۆژهه‌ڵاتی رۆمادی به‌ره‌و پایه‌گای “حه‌بانیه‌”، تێكهه‌ڵچوونه‌كان په‌ره‌یسه‌ندووه‌.هاوكات راپۆرته‌كان له‌ عێراق باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گروپێك له‌ میلیشیا شیعه‌كان كه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی رۆمادی له‌ ده‌ستی هێزه‌كانی داعش نێردرابوون، له‌ پایه‌گای حبانیه‌ نزیكی ئه‌م شاره‌ له‌ ئۆستانی ئه‌نباری عێراق جێگیر بوون. ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌تی عێراق، هه‌واڵی‌ وارد بوونی ستوونگه‌لێكی زرێهی و تانكه‌كانی میلیشیا شیعه‌كان بۆ پایه‌گای حبانیه‌ له‌ ٣٠ كیلۆمێتری شاری ئه‌نباری راگه‌یاند. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا “حوسێن دێهقان” وه‌زیری دیفاعی رژیمی كۆماری ئیسلامی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گوڵان له‌ ناوه‌ڕاستی هه‌یئه‌تێكی پایه‌به‌رز، چووه‌ نێو شاری به‌غداوه‌.