درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین

74
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، كاربه‌ده‌ستانی نیزامی ئۆكراین رایانگه‌یاند: ” له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ٢٤ سه‌عاتی رابردوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته،‌ لانیكه‌م شه‌ش كه‌س كوژران و ١٤ كه‌سیش بریندار بوون.”وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئۆكراین وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌: ” رۆژی جومعه‌ تێكهه‌ڵچوونێكی به‌رین له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی شاری “دۆنتسك” روویدا. تێكهه‌ڵچوونی نیزامی له‌ ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی “هورلیفكا و سویلتۆدارێسك” هه‌روا درێژه‌ هه‌یه‌.” شایانی باسه‌، شه‌ڕی ناوخۆیی ئۆكراین كه‌ له‌ مانگی ئاڤریلی ساڵی رابردۆوه‌ ده‌ستێپكردووه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ ٦٤٠ كوژراوی لێكه‌وتوته‌وه‌.