به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “رۆیترز”، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری “قۆندوز”، له سێ رێگاوه عه‌مه‌لیاتیان ده‌ستپێكردووه.یه‌ك رۆژ دوای رووخانی شاری قۆندوز”ی ئه‌فغانستان له ده‌ست تاڵبان، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م شاره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تاڵبان ده‌رگیر بوون. هێزه‌كانی تاڵبان رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به پاشه‌كشه كردن به هێزه ده‌وڵه‌تییه‌كان، قۆندوزیان داگیر كرد. وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئه‌فغانستان وتی كه تا ئێستا ١٦ كه‌س كوژران و زیاتر له ٢٠٠ كه‌سیش بریندار بوون.