رۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ره‌شه‌ممه، هێزه عێراقییه‌كان به هاوكاری سپای پاسدارانی رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌دژی گروپی داعش بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری تكریت چووه نێو یازده‌هه‌مین رۆژی به‌رده‌وامی خۆیه‌وه. به پێی راپۆرته‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی ره‌شه‌ممه له جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق وێڕای سپای پاسدارانی رژیم له‌دژی بنكه و باره‌گای داعش له شاری تكریت، له ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره پێشڕه‌وییان كردووه. ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه درێژه‌ی هه‌یه و به‌ره‌و ناوه‌ندی شار له‌حاڵ پێشڕه‌وی دان. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه بی بی سی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه: “لانیكه‌م ٣٠ هه‌زار هێز له جه‌ریانی عه‌مه‌لیاتی ئازاد سازی شاری تكریت به‌شدارن.”