درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵ كردنی شاری تكریت

446t

له‌ حاڵێكدا تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵ كردنی شاری “تكریت” درێژه‌یان هه‌یه‌ كه‌، راپۆرته‌كان باس له‌ هێواش بوونه‌وه‌ی ره‌وتی پێشڕه‌وی ئه‌رته‌شی عێراق له‌دژی بنكه‌ و باره‌گاكانی گروپی “داعش” ده‌كه‌ن.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری تكریت خێرایی كه‌متر بووه‌. هاوكات “چاودێری مافی مرۆڤ” به‌ ده‌وڵه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌‌ له‌دژی كه‌سانی مه‌ده‌نی له‌ شاره‌گه‌لێك كه‌ وه‌رگیراونه‌ته‌وه‌ هوشداری داوه‌. “چاودێری مافی مرۆڤ” پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌ڵگه‌گه‌لێكی له‌به‌رده‌ست دایه‌ كه‌ نیشانه‌ی جه‌نایه‌تی میلیشیا شێعه‌كانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی عێراق و هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌دژی سونییه‌كان پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری تكریته‌.