درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆبانی

257t

به‌ پێی راپۆرته‌كان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی رێبه‌ندان، گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ر چه‌ند شاری كۆبانی ئازاد كراوه‌، به‌ڵام كۆنتڕۆڵی ئاواییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌روا له‌ ده‌ست هێزه‌كانی داعش دایه‌.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، تێكهه‌ڵچوون له‌ ده‌وروبه‌ری شاری كۆبانی درێژه‌ی هه‌یه‌ و هێزه‌كانی خه‌ڵك و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان له‌ ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م شاره‌ سنورییه‌ په‌ره‌ پێبده‌ن. شایانی باسه‌، هێزه‌كانی داعش له‌ نێوه‌راستی مانگی “ئوتی” ساڵی رابردووی زایینی، هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی سنوریی ده‌روبه‌ری شاری كۆبانی و كۆنترۆڵی به‌شێك له‌م شاره‌ و زیاتر له‌ ٣٠٠ ئاواییان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت. له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و هێزه‌كانی پاراستنی كۆبانی له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی گروپی ئیسلامی داعش خۆڕاگریان كردووه‌ و هه‌فته‌ی رابردوو توانیان له‌ شار بیانكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.