درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ ئۆكراین

198
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی نێوان ئه‌رته‌شی ئۆكراین و جیاییخوازان له‌ شاری “دۆنێتسك”، لانیكه‌م ٤ سه‌رباز كوژران و ١٥ كه‌سیش بریندار بوون.
به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌رته‌شی ئۆكراین، ئه‌مه‌ قورسترین تێكهه‌ڵچوونی نێوان دوو لایه‌ن له‌م ناوچه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردووه‌. تێكه‌ڵچوونی نێوان جیاییخوازان و ئه‌رته‌شی ئۆكراین هاوكات له‌گه‌ڵ دانیشتنی گروپی “ته‌ماس” له‌ مینێسك روویداوه‌. ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ درێژه‌ی وتووێژه‌كان بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ ئاشتی و چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی ئۆكراین له‌ نێوان كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته‌ و روسیه‌، رێبه‌ری جیاییخوازان و هه‌روه‌ها سازمانی ئه‌منیه‌ت و هاوكاری ئوروپا، له‌م شاره‌ به‌ڕێوه‌چوو.