درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌

355
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی خه‌رمانان، له‌ جه‌ریانی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی “پ ك ك” به‌ره‌و‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌ ناوه‌ندی شاری “دیاربه‌كر”، دوو مه‌ئمووری پۆلیسی توركیه‌ كوژران و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی كه‌سانی پ ك ك پاش ئه‌وه‌ روویدا كه‌ مه‌ئموورانی پۆلیس هه‌وڵیان دا سه‌نگه‌ره‌كانی پ ك ك له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌م شاره‌ به‌ خاك پڕ بكه‌نه‌وه‌. دوابه‌دوای ئه‌م ته‌قه‌ كردنه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ عه‌مه‌لیاتی زه‌مینی و هه‌واییان له‌دژی هێزه‌كانی پ ك ك له‌ ناوچه‌ ده‌ستپێكرد. شایانی باسه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی مانگی خه‌رمانان، تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پ ك ك و هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌ لانیكه‌م چوار كوژرا و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداری لێكه‌وتۆته‌وه‌.