درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ به‌ندری عه‌ده‌ن

136
رۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، راپۆرته‌كان هه‌واڵی درێژه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری “عه‌ده‌ن”، له‌ نێوان گروپی حه‌وسی و هێزه‌كانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی “یه‌مه‌ن”یان رایگه‌یاند.ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ له‌ حالێكدا راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ زۆربه‌ی هه‌واڵه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پێشڕوییه‌كانی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن له‌ شاری عه‌ده‌ن بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. كابینه‌ی ته‌بعید كراوی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن رۆژی جومعه‌ ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، ریانگه‌یاندووه‌ كه‌ شاری “عه‌ده‌ن”یان له‌ ژێر كونتڕۆڵی گروپی حوسه‌ی و هاوپه‌یمانه‌كانیان ئازاد كردووه‌. هاوكات راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ چه‌ند كه‌س له‌ وه‌زیرانی كابینه‌ و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن كه‌ به‌ره‌و وڵاتی عه‌ره‌بستان هه‌ڵاتبوون، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی، ٣٢٠٠ كه‌س له‌ یه‌مه‌ن كوژراون.