رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، دوابه‌دوای به‌رقه‌راری حكومه‌تی نیزامی له شاری كوردنشینی دیاربه‌كر له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه، تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌م شاره هه‌روا به‌رده‌وامه.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه له ناوچه‌ی “سوور”ی شاری دیاربه‌كر حكومه‌تی نیزامی هه‌روا به‌رقه‌راره، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م شاره وه‌ك ناوچه‌ی “فارقین” كه‌شوهه‌وایه‌كی ئه‌منیه‌تی توندیان داناوه و نهخۆشخانهكانیشیان گه‌مارۆ داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رۆژی دووشه‌ممه هێزه‌كانی پۆلیسی توركیه له شاری ستانبۆل به هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانێك كه بۆ پشتیوانی له دانیشتوانی شاری جه‌زیره رژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان، به ته‌قه‌ی گولله گازی فرمێسك‌ڕێژ و پلاستیكی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئۆتۆمبیلی ئاوپاش، خۆپیشانده‌رانیان سه‌ركوت كرد. له ئێستادا یاسای پێشگیری هاتووچۆ و حكومه‌تی نیزامی، له دوو ناوچه‌ی دیاربه‌كر و شاری جه‌زیره له ئۆستانی شێرناخ به‌رقه‌رار بووه.