درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین

138
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، ئه‌رته‌شی ئۆكراین و هێزه‌كانی جیایخوازی ئه‌م وڵاته‌ جارێكی دیكه‌ یه‌كتریان به‌ ته‌قه‌ له‌ ناوچه‌ مه‌سكوونیه‌كان و پێشێل كردنی ئاته‌ش به‌س تۆمه‌تبار كردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ ٤ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و چه‌ند سه‌ربازیش كوژران. جیایخوازانی ئۆكراین رایانگه‌یاندووه‌: له‌ جه‌ریانی ئه‌م ته‌قه‌كردنه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئۆكراین له‌ ناوه‌ندی “دۆنێتسك” روویدا، دوو پیاو و ژنێك و منداڵێك كوژران. سازمانی ئه‌منیه‌ت و هاوكاری ئوروپا كه‌ چاودێری ئاشتی نێوان “كیێف” و جیایخوازانه‌، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ كام له‌ لایه‌نه‌كانی تێكهه‌ڵچوون هێشتا چه‌كی قورسیان له‌ به‌ره‌ی شه‌ڕ نه‌بردۆته‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ده‌بێ به‌ پێی رێكه‌وتنی ئاشتی ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام بدایا.