درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین

364t

سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنیئاته‌ش به‌س له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی “ڤێل هیرسك” هه‌واڵی درێژه‌ی تێكهه‌ڵچووه‌كانیان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م شاره‌ راگه‌یاند.
هاوڵاتیانی شاری “ڤێل هیرسك” له‌مباره‌وه‌ وتوویانه‌، ماوه‌ی دوو رۆژه‌ كه‌ ده‌ڵێن ئاته‌ش به‌سه‌ به‌ڵام ئه‌رته‌شی ئۆكراین به‌ ٣٦ تانك و ١٥٠٠ سه‌رباز له‌ مه‌زراكاندا تێپه‌ڕ بوون و هێرش بۆ سه‌ر ئه‌م شاره‌یان ده‌ستپێكردووه‌.” شایانی باسه‌ شاری بچووكی “ڤێل هیرسك” كه‌ له‌ نزیك “دۆبالتسێڤێ” و له‌ خه‌تی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی ئۆكراین دایه‌، له‌ سه‌ره‌تای مانگی رابردووی زایینی كه‌وته‌ ده‌ست جیاییخوازانی لایه‌نگری روسیه‌.