درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ سوورییه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی ئاگر به‌س

45
دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نها چه‌ند سه‌عات له‌ رێككه‌وتنی رووسییه‌ و ئه‌مریكا له‌ سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی له‌ سوورییه‌، تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان هێزه‌ نیزامییه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ نه‌یاران له‌ حه‌ڵه‌ب قورس بووه‌ته‌وه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، زیاد له‌ سه‌د كه‌س له‌ ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێن، بۆردومانی بازاڕچه‌یه‌كی میوه‌ و ته‌ڕه‌بار له‌ ئێدلێب، لانیكه‌م ٦٠ كوژراو و زیاد له‌ ٩٠ برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. لانیكه‌م ٤٥ كه‌سی دیكه‌ش له‌ هێرش بۆ سه‌ر حه‌ڵه‌ب كوژراون. زۆربه‌ی كوژراوه‌كان كه‌سانی مه‌ده‌نی بوون. به‌ پێی رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و رووسییه‌، قه‌راره‌ ئاگر به‌س له‌ ئێواره‌ی دووشه‌ممه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ ده‌ربێت. هاوكات ده‌وڵه‌تی سوورییه‌ باسی له‌ ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌مریكا و رووسییه‌ و به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی ئاگر به‌س كرد. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ راپۆرته‌كان باس له‌ قورس بوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌ نێوان هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د و نه‌یارانیی له‌ شاری ئێدلێب له‌ باكووری سوورییه‌ ده‌كه‌ن.