درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ شاری ته‌عه‌ز

399
رۆژی سێشه‌ممه‌ ملیشیاكانی لایه‌نگری “عه‌بد ره‌به‌‌ مه‌نسوور هادی” سه‌رۆك كۆماری ته‌بعیدكراوی یه‌مه‌ن، هێرشه‌كانی خۆی له‌دژی ملیشیاكانی حوسی له‌ شاری ته‌عه‌ز سێهه‌مین شاری گه‌وره‌ی یه‌مه‌ن درێژه‌ پێدا.
ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ دوای ئه‌وه‌ توندتر بۆوه‌ كه‌ هێزه‌كانی حوسی له‌ “به‌نده‌ر عه‌ده‌ن” له‌ باشووری یه‌مه‌ن پاشه‌كشه‌یان كرد‌. درێژه‌ی هێرشی هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌ری عه‌ره‌بستان و هێزه‌كانی لایه‌نگری مه‌نسور هادی بۆسه‌ر شاری ته‌عه‌ز، ئه‌م شاره‌ی كردۆته‌ وێرانه‌یه‌ك. شایانی باسه‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌، بۆ پارێزگاری كردن له‌ خۆیان له‌ ژێرزه‌مینه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. رێكخراوی بێهداشتی جیهانی رایگه‌یاند: له‌ جه‌ریانی هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن، زیاتر له‌ ٤ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له‌ناویاندا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.