درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ی سوریه‌

45
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، تێكهه‌ڵچوونه‌ قوورسه‌كانی نێوان گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” و هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سوریه‌ له‌ شاری حه‌سه‌كه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستانی سوریه‌، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.
له‌ درێژه‌ی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌، هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سوریه‌ ساختمانه‌كانی دادگوسته‌ری و هه‌ندێك له‌ بازاڕه‌كانیان چۆڵ و پاشه‌كشه‌یان كردووه‌. به‌ هۆی هێرشی خۆمپاره‌یی داعش، مه‌خزه‌نه‌كانی گازۆئیلی هێزه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی سوریه‌، ته‌قیه‌وه‌ و بووه‌ هۆی ئاگركه‌وتنێكی به‌رین. شایانی باسه‌ دوابه‌دوای روودانی تێكهه‌ڵچوونه قوورسه‌كان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ ئاواره‌ بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →