درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ یه‌مه‌ن

606
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ جه‌ریانی چه‌ندین تێكهه‌ڵچوونی به‌رین له‌ ناوچه‌كانی ته‌عه‌ز و ئۆستانی زالع له‌ یه‌مه‌ن، ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هێزه‌كانی خۆڕاگری جه‌ماوه‌ریی یه‌مه‌ن له‌ شاری “دێمێت” له‌ ئۆستانی زاڵع له‌ چه‌ندین تێكهه‌ڵچوونی قورسدا ده‌یان ئه‌ندامی گروپی حه‌وسیان كوشت و ژماره‌یه‌ك پێداویستی و چه‌كوچۆڵی نیزامیان له‌ناوبرد. شایانی باسه‌ هێزه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان و ئه‌رته‌شی میللی یه‌مه‌ن هه‌واڵی ده‌ستپێكی عه‌مه‌لیاتی هێرشی نیزامی بۆسه‌ر ئۆستانی زالع و پاكسازی به‌ته‌واوه‌تی شاری ته‌عه‌زیان راگه‌یاند.