درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ یه‌مه‌ن

218
رۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆماری ته‌بعید كراوی یه‌مه‌ن به‌ پشتیوانی هاوپه‌یمانی ناوچه‌كه‌، به‌مه‌به‌ستی داگیر كردنی شاری “زه‌نجه‌بار” ناوه‌ندی ئۆستانی “ئه‌بیان”، چه‌ندین هێرشی به‌رینیان ده‌ستپێكرد. شاری زه‌نجه‌بار كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی “عه‌ده‌ن” و له‌ نزیك ده‌ریای عه‌ره‌به‌، تازه‌ترین ناوچه‌ی ستراتیژیك و گرینگی باشوری یه‌مه‌نه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی حوسییه‌كان، هێزه‌كانی لایه‌نگری “عه‌بد ره‌به‌ مه‌نسور هادی”، به‌نیازن كه‌ به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن. به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، ژماره‌یه‌ك له‌م هێزانه‌ دوای ئه‌وه‌یكه‌ هاتنه‌ ناو شاری زه‌نجه‌بار، له‌ ئاكامی پاشماوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی مین كه‌ حوسییه‌كان پێش له‌ پاشه‌كشه‌ دایاننابوو، گیانیان له‌ده‌ستدا.