رۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ره‌شه‌ممه، ئه‌رته‌شی ئۆكراین رایگه‌یاند: “له ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتی رابردوودا له جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی نێوان جیاییخوازانی لایه‌نگری روسیه و ئه‌رته‌شی ئۆكراین، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.
قوربانیان، نیشانه‌ی درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین و پێشلێكردنی رێكه‌وتنه‌كانی ئاشتی “مینێسك”ن. وته‌بێژی ئه‌رته‌شی ئۆكراین به ته‌ئیدی ئه‌م بابه‌ته رایگه‌یاند: “هێزه جیاییخوازهكان له حاڵی پێشڕه‌وی به‌ره‌و “دۆنێتسك و هۆرلیۆكا”ن. هاوكات، پشتیوانانی جیایخوزانی لایه‌نگری روسیه، رۆژی میللی دیفاع له هه‌رێمی باوكی، كه رێكه‌وته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، رێزیان لێگرت. ئه‌وان جارێكی‌تر په‌یامێكی ئاشكرایان سه‌باره‌ت به وه‌فاداری به روسیه و په‌یوه‌ست بوونیان به‌م وڵاته، بۆ ده‌وڵه‌تی ئۆكراین له “كیێف” نارد.