به پێی راپۆرتی هه‌والنێری فه‌ڕانسه، رۆژی جومعه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، له جه‌ریانی درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان و هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له باشووری یه‌مه‌ن، لانیكه‌م ٣٦ كه‌س كوژران.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م توندوتێژییانه له حاڵێكدا روویدا كه “بان كی مۆن” دبیری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، شه‌وی پێنجشه‌ممه خوازیاری ئاته‌ش به‌سی به‌په‌له له‌م وڵاته بوو. به پێی دوایین ئاماره‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نائارامهیهكان له یه‌مه‌ن تائێستا كوژرانی زیاتر له ٧٠٠ كه‌س و بریندار بوونی نزیكه‌ی ٣٠٠٠ كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه. شایانی باسه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م قوربانیانه، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بوون.