درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونی‌ خوێناوی له‌ به‌ندری عه‌ده‌ن

141
به‌ پێی راپۆرتی پزیشكانی بێ سنوور، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌ خوێناوییه‌كان‌ له‌ “به‌ندری عه‌ده‌ن” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باشووری “یه‌مه‌ن”، سه‌دان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌‌، ١٠٠ كه‌س كوژران و زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ ٨٠ له‌سه‌دی ئه‌م كه‌سانه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوون. سه‌رۆكی گروپێكی فه‌ڕیاكه‌وتنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ یه‌مه‌ن، رایگه‌یاند كه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ “خراپترین رۆژ” له‌ كاتی ده‌ستپێكی شه‌ڕ له‌ یه‌مه‌ن تا ئێستا بووه‌. شایانی باسه‌، گروپی حوسی هێرشه‌كانی له‌ چه‌ند رۆژی رابردۆوه‌ له‌ نزیكی ناوچه‌ی “دار سه‌عید” له‌ عه‌ده‌ن ده‌ستپێكردووه‌. تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ كاتێك ده‌ستیپێكرد كه‌ شیعه‌كانی حوسی كۆنتڕۆڵی به‌شێك له‌ ناوچه‌ی ستراتژیكی به‌ندری “عه‌ده‌ن”یان له‌ ئاكامی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ وه‌فادرانی سه‌رۆكی كۆماریی فه‌راری یه‌مه‌ن “عه‌بده‌ربه‌ مه‌نسوور هادی”، له‌ده‌ستدا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →