درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین

589
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان نیزامیانی رژیمی ئیسرائیل و خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌كانی لێواری رۆژئاوا و به‌یتولموقه‌ده‌س له‌ رۆژی جومعه‌ ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی جومعه‌ دوابه‌دوای هێرشی نیزامیانی رژیمی ئیسرائیل بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكوری لێواری رۆژئاوا، له‌ نێوان ئه‌رته‌شی ئیسرائیل و خه‌ڵكی فه‌له‌ستین تێكهه‌ڵچوون هاته‌ ئاراوه‌. له‌ ئاكامی ده‌سڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی رژیمی ئیسرائیل بۆسه‌ر هاوڵاتیانی فه‌له‌ستینی، ژماره‌یه‌ك له‌ لاوانی فه‌له‌ستینی كوژران و بریندار بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، فه‌له‌ستینییه‌كان له‌ باشوری لێواری غه‌زه‌ش به‌ نیشانه‌ی پشتیوانی له‌ “ئێنتفازه‌ی سێهه‌م”، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانێكی به‌رینیان وه‌ڕێخست.