درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونی ئه‌رته‌شی توركیه‌ و گریلاكان

506
راپۆرته‌كان باس له‌ درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ و پارتی كرێكارانی كوردستان” پ ك ك” له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ ده‌كه‌ن.
ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ له‌ جاده‌ی “بینگول ـــ ئه‌لازیغ” له‌ ناوچه‌ی “كوروو ده‌ڕه‌” و دوابه‌دوای هێرشی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ و بارگاكانی “پ ك ك” روویدا. هه‌روه‌ها ستادی ئه‌رته‌شی توركیه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی هێزی ئاسمانی توركیه‌، بنكه‌ و باره‌گاكانی پ ك ك له‌ ناوچه‌ی “خواكوڕك” له‌ باكووری عێراقی بۆمباران كردووه‌‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌ گه‌) رایگه‌یاند، لە جه‌ریانی تێهه‌ڵچوونی نێوان گەریلاکانیان و سپاى تورکیه‌، ١١ هێزی نیزامی توركیه‌ کوژراون و ١٤ سەربازیش به‌ توندی بریندار بوون و دوو گەریلایش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هەپەگە هه‌روه‌ها رایگەیاند، گەریلاکانیان فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى تورکیه‌یان لە پارێزگاى جووله‌مێرگ خستۆتە خوارەوە.