درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونی ئه‌رته‌شی سوریه‌ له‌گه‌ڵ داعش

518
هه‌واڵنێری رۆیتێرز هه‌واڵی درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه‌ به‌ یارمه‌تی شه‌ڕكه‌ره‌كانی روسیه‌ و گروپی ئیسلامگه‌رای داعش له‌ شاری “حه‌ڵه‌ب”ی راگه‌یاند.
ئه‌ندامانی داعش هاوكات كه‌ ده‌رگیری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه‌ن، رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ باكوری حه‌ڵه‌ب له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی نه‌یاریش تێكهه‌ڵچوون. ئه‌رته‌شی روسیه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی بیست و چوار سه‌عاتدا، زیاتر له‌ ٨٨ عه‌مه‌لیاتی ئاسمانی له‌دژی بنكه‌ و باره‌گانی داعش ئه‌نجام داوه‌. به‌ وته‌ی شاهیدانی عه‌ینی، داعش پێش له‌وه‌یكه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ژێر پشتیوانی روسیه‌وه‌ پاشه‌كشه‌ی پێبكرێت، كۆنتڕۆڵی دوو شار له‌ باكوری حه‌ڵه‌بیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرتبوو.