درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوونی مه‌ئموورانی شاره‌داریی له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشان

50y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، “ئه‌بولفه‌زل چراغی” كوڕی كرێكارێك كه‌ به‌ هۆی لێدان به‌ ده‌ستی مه‌ئموورانی شاره‌داریی “تاران” كوژرابوو، له‌ كاتی ده‌ستفرۆشیدا له‌ لایه‌ن ئه‌م مه‌ئموورانه‌وه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، “ئه‌بولفه‌زل چراغی كوڕی كرێكارێك كه‌ رۆژی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی رابردوو به‌ هۆی لێدان و ئه‌زیه‌ت و ئازاری مه‌ئموورانی شاره‌داریی گیانی له‌ده‌ستدا، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ كاتی فرۆشتنی میوه‌ له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی سه‌دی مه‌عبه‌ری شاره‌داریی “تاران”وه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر، به‌ڵام به‌ ده‌خاڵه‌تی بازاڕیان و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌، مه‌ئموورانی سه‌دی مه‌عبه‌ر ناچار بوون شوێنه‌كه‌ به‌جێبهێڵن.