درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێوان ئه‌رته‌شی توركیه‌ و په‌كه‌كه‌

646
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ نوێترین تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی توركیه‌ و په‌كه‌كه‌ له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌ له‌ ئۆستانی شێرناخ، لانیكه‌م ١٢ كه‌س له‌وانه‌ ١١ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.
دوابه‌دوای شكاندنی ئاته‌ش به‌سی نێوان هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی توركیه‌، باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ شاهیدی چڕتر بوونه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونی خوێناوی و توندوتیژی بووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوابه‌دوای هێرشی ئه‌رته‌شی توركیه‌ بۆسه‌ر خه‌ڵكی شاری كوردنشینی “سیلوان” كه‌ له‌ ١٠ رۆژ له‌وه‌پێشه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، ئه‌رته‌شی توركیه‌ به‌ گه‌مارۆدانی ئه‌م شاره‌، یاسای قه‌ده‌غه‌ كردنی هاتووچۆی داناوه‌. هه‌ر ئێستا دانیشتوانی سیلوان ده‌ستڕه‌سیان به‌ به‌رق، ئاو و مه‌وادی خۆراكی نییه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییشدا به‌ هۆی تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێزه‌كانی ته‌رته‌شی توركیه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌رگری له‌ شاری سیلوان، لانیكه‌م حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.