درێژه‌ی تێكهه‌ڵچوون له‌ نێو ئه‌رته‌شی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان

512
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونی نیزامیانی رژیمی ئیسرائیل و لاوانی فه‌له‌ستینی له‌ ئورودوگای “شه‌عه‌فات” له‌ شاری قودس، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.
له‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ به‌ هۆی كه‌ڵك وه‌رگرتنی هێزه‌كانی رژیمی ئیسرائیل له‌ گازی فرمێسكڕێژ و گولله‌ی جه‌نگی و پلاستیكی، سێ فه‌له‌ستینی كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، دوابه‌دوای هێرشی ئاسمانی شه‌ڕكه‌ره‌كانی رژیمی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌، لانیكه‌م دوو فه‌له‌ستینی له‌وانه‌ منداڵێك كوژران و سێ كه‌سیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی هێرشی نیزامیانی ئیسرائیلی بۆسه‌ر فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی قودس، لێواری رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌زه‌، زیاتر له‌ ٨ فه‌له‌ستینی له‌وانه‌ چه‌ندین منداڵ كوژران و ٥٨٦ كه‌سیش بریندار بوون.