به پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، هێزه‌كانی گروپی داعش بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئوردوگای فه‌له‌ستینی “یه‌رمووك” له ده‌ورووبه‌ری شاری “ده‌مێشق” و راگرتنی پایه‌گایه‌ك له نزیك به پێته‌ختی سوریه، له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی دیكه‌ی ره‌قیب ده‌رگیر بوون.هێزه‌كانی داعش چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به‌شێكی به‌رچاو له ئوردوگای فه‌له‌ستینی “یه‌رمووك”یان داگیر كرد و بۆ یه‌كه‌مجار له‌نزیك پێته‌ختی سوریه، پایهگایهكیان به‌ده‌ست هێنا. به پێی راپۆرتی “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه”، داعش هاوكات له‌گه‌ڵ تێكهه‌ڵچوونه‌كانی رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی سوریه و باقی گروپه‌كانی نه‌یاری ده‌وڵه‌ت، له سه‌رتاسه‌ری وڵات ٦٩ كه‌س له‌وانه منداڵان و ژنانیان ئێعدام كردووه. به وته‌ی ئه‌م گروپه، زۆربه‌ی ئه‌م ئێعدامانه له ئۆستانی حه‌ما له رۆژئاوای سوریه كه له لایه‌ن داعشه‌وه داگیر كراوه، روویداوه.