درێژه‌ی جنایه‌ته‌كانی داعش له‌ پالمیرا

303y
به‌ پێی راپۆرتی “ناوه‌ندی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌”، هێزه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای داعش له‌ به‌شی ته‌ماشاخانه‌ی شاری مێژوویی “پالمیرا”، لانیكه‌م ٢٠ كه‌سیان ئێعدام كرد.هێزه‌كانی داعش دانیشتووانی شاری “پالمیرا”یان ناچار كرد تا له‌ ته‌ماشاخانه‌ی ئه‌م شاره‌ كۆببنه‌وه‌ و شایه‌تی جه‌نایه‌تی كوشتن و ئێعدامی ئه‌م كه‌سانه‌ بن. شایانی باسه‌، له‌ كاتی داگیركردنی پالمیرا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ تا ئێستا لانیكه‌م ٢٤٠ كه‌س له‌لایه‌ن ئه‌م گروپه‌وه‌ كوژراون. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا ئیسلامگه‌رایانی داعش وێنه‌گه‌لێكیان له‌ راهێنانی نیزامی كچانی ٥ تا ٧ ساڵ ته‌مه‌ن بۆ عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی، جاسوسی و نیزامی بڵاو كردۆته‌وه‌. داعش به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژی هێزه‌كانی، منداڵان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان ده‌رفێنێت و ئه‌وان ناچار به‌ راهێنانی نیزامی و شه‌ڕ له‌پاڵ هێزكانی خۆی ده‌كات.