درێژه‌ی جه‌نایه‌تی دژه‌ئینسانی گروپی ئیسلامگه‌رای داعش

167y
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، گروپی داعش له‌ جه‌نایه‌تی دیكه‌دا، ٣٠٠ كه‌س له‌ ئیزدیه‌كانی له‌ باكووری وڵاتی عێراق قه‌تڵی عام كردووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كوشتاری به‌كۆمه‌ڵی زیندانیانی ئیزدی رۆژی جومعه‌ ١١ی مانگی گوڵان، له‌ ناوچه‌ی ژۆئاوای شاری “موسڵ” له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چووه‌. شایانی باسه‌، له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وی داعش له‌ عێراق، نزیكه‌ی ٣٥٠ هه‌زار ئیزدی له‌ ماڵه‌كانیان ده‌ركراون و یان له‌ لایه‌ن ئه‌م گروپه‌وه‌ به‌دیل گیراون.