به پێی راپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای كۆتایی ئۆلتیماتۆمی ٤٨ ساعه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق له رۆژی سێشه‌ممه، نیزامیانی توركیه هه‌روا له‌م وڵاته حزووریان هه‌یه.
دوابه‌دوای وروودی هێزه نیزامییه‌كانی توركیه بۆسه‌ر خاكی عێراق و جێگیر بوونی ئه‌وان له پایه‌گایه‌ك له موسل، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی مانگی سه‌رماوه‌زه‌وه ئولتیماتۆمی ٤٨ سه‌عاته‌ی بۆ توركیه دیاری كرد و داوای له ئانكارا كرد هێزه‌كانی له خاكی ئه‌م وڵاته بكاته ده‌ره‌وه. به‌غدا رایگه‌یاندووه له ئه‌گه‌ری خۆبواردنی توركیه له چۆڵ كردنی هێزه‌كانی و درێژه‌ی پێشێل كرانی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئه‌م وڵاته، ئه‌م بابه‌ته له رێگای ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك شورای ئه‌منیه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌یگیری ده‌كات. جێگری سه‌رۆك وه‌زیری توركیه ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه له كاردانه‌وه به‌م بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت وتی: “هێزه‌كانی توركیه له عێراق ئاماده‌ن تا به ئاموزش دانی گروپه چه‌كداره‌كانی ئه‌م وڵاته بۆ شه‌ڕ له‌دژی تیرۆریزم ئاماده بن.”