درێژه‌ی خنكانی لاوان له‌ چۆم و رووباره‌كانی كوردستان

113
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دوو لاوی خەڵکی ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان، لەکاتی مەلەکردن خنکان.
چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش لاوێک بە ناوی زانیار ئیبراهیمی تەمەن ٢٠ سال لەچۆمی کەڵوێدا سەرقاڵی مەلەکردن بووە کە بە هۆی لەدەست دانی کۆنترۆڵی خۆی، خنکاوە. لەلایەکی دیکەوە چەند رۆژ لەمەوبەریش لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی “ئازاد حوسێن زادە” تەمەن ٢٩ ساڵ لە نزیک ئاوایی شێخان لەرووباری سیرواندا خنکابوو. هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردووشدا لاوێكی دیكه‌ له‌ سه‌دی قشلاقی شاری سنه‌ له‌ نێو ئاودا خنكابوو و دوای سێ رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرابۆوه‌. شایانی باسه‌ لە وەرزی هاوین و گەرمادا بەشێک لە هاوڵاتیان بە مەبەستی بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و مەلە کردن، روو دەکەنە لێواری رووبار و چۆماوەکان، به‌ڵام به‌ هۆی نەبوونی لەمپەڕ لە قەراخ رووبار و چۆماوەکان، نەبوونی تابلۆی ئاگادارکردنەوە سەبارەت بە شوێنە مەترسیدارەکان، هەروەها نەبوونی خزمەتگوزاری فریاکەوتن، ساڵانە شایەتی گیان لەدەستدانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لە هاوڵاتیانین.