به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، هه‌ڵسووڕاوانی ژینگه‌پارێز له په‌ڕاوێزی دانیشتنی جیهانی گۆڕانكاری كهشوههوایی له پاریس بۆ جارێكی دیكه خۆنیشاندانیان وه‌ڕێخست.
سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی فه‌رانسه و چالاكانی ژینگه‌پارێز له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌تانی ووتوۆێژكار، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری پێراگه‌یشتنی جیدی به بارودۆخی ژینگهبوون. له لایه‌كی دیكه‌وه “فڕانسوائولاند” سه‌رۆك كۆماری فه‌رانسه رۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز وێڕای ئاماژه به كێشه و گرفته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان له كۆنفرانسی كه‌شوهه‌وا، هه‌واڵی درێژه‌ی بابه‌تی پێوه‌ندیدار به ئیمزای رێككهۆتنامه به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی له سه‌روبه‌ندی كۆتایی ره‌سمی كۆنفڕانسی پاریس راگه‌یاند.