درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ ڕووسییه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رینی خۆپیشانده‌ران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، پۆلیسی ڕووسیه‌، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، پتر له‌ چوار هه‌زار لایه‌نگری “ئالێكسی ناوالنی”، نه‌یاری وێلادیمیر پۆتین، له‌ ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ڕووسییه‌ و باقیی شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، خۆپیشاندانه‌كان بۆ ئازاد كردنی “ئالێكسی ناوالنی” هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ و چه‌ندین شاری ڕووسییه‌ تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پۆلیس هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌. “ئالێكسی ناوالنی” كه‌ دوو حه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئاڵمان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له‌ بانگهێشتێكی نوێیدا داوای له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ كه‌ درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بده‌ن.