درێژه‌ی خۆپیشاندانی توندوتیژیانه‌ له‌ لوبنان

292
شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌، خۆپیشاندانی دژه‌ ده‌وڵه‌تی خه‌ڵك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌نده‌ڵی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاواز و نه‌بوونی خه‌ده‌ماتی سه‌ره‌كی له‌م وڵاته‌ بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له‌ به‌یروت پێته‌ختی لوبنان به‌ره‌و توندوتیژی كێشرا.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، له‌ جه‌ریانی هێرشی مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی بۆسه‌ر ناڕازییان و تێكهه‌ڵچوونی نێوانیان، لانیكه‌م كه‌سێك كوژرا و ٤٥ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ “ته‌مام سه‌لام” سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان رایگه‌یاندبوو: له‌ حاڵه‌تێكدا كه‌ كابینه‌ی ئه‌م وڵاته‌ تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی زبڵ و خاشاك كارێك ئه‌نجام نه‌دات، ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه‌. دوابه‌دوای ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر، خه‌ڵكی لوبنان به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشمی “شۆڕش”، خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارلمان و به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی غه‌یره‌ جه‌نایی و فێرقه‌یی بوون.