درێژه‌ی خۆپیشاندانی خوێندكاران له‌ دانیشگای سلێمانی

799
به‌ پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر خۆپیشاندانی خوێندكارانی دانیشگای سلێمانی هه‌رێمی كوردستان لەبەردەم كەمپی نوێ‌ ئه‌م دانیشگایه‌ جارێكیتر دەستیپێكردەوە.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م خوێندكارانه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی خزمەتگوزاری لەبەشە ناوخۆییەكان، له‌ به‌رده‌م كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست. شایانی باسه‌ ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران‌ له‌ دوێنی شه‌ممه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و هه‌روا به‌رده‌وامه‌. رۆژی شه‌ممه‌ خوێندكاران رێگه‌ى سه‌ره‌كى سلێمانى ــــ راپه‌رینیان داخست. لەو خۆپیشاندانه‌دا، خوێندكاران پرسگه‌ى كه‌مپى نوێی زانكۆى سلێمانیان به‌رد باران كرد و توندوتیژی لێکەوتەوە و پۆلیس بەزۆر بڵاوه‌ی پێکردن. جێگری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، “لێپرسینه‌وه‌ لەو خوێندكارانە دەكرێت كە توندوتیژیان ئەنجامداوە ‌و كەرەستەكانی دانیشگایان شكانددووه‌. شایانی باسه‌ به‌ هۆی خۆپیشاندانی خوێندكاران لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی و دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی، زانكۆی سلێمانی بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ ته‌عتیل كرا.