درێژه‌ی خۆپیشاندانی خوێندكاران له‌ ئافریقای جنوبی

552
به‌ پێی راپۆرتی رۆیتێرز، رۆژی جومعه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر خوێندكارانی دانیشگا جیاجیاكانی ئافریقای جنوبی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی شه‌هرییه‌كان، جارێكی تر خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخست.
هه‌زاران خوێندكار به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كۆشكی سه‌رۆك كۆماری له‌ “پۆرتۆریا” پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ بوون. به‌وته‌ی خوێندكاران، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی شه‌هریه‌كان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ زۆربه‌ی خوێندكارانێك كه‌ سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ هه‌ژاره‌كانن، نه‌توانن درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن. هێزه‌كانی پۆلیس به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ئۆتۆمبیلی ئاوپاش و گولله‌ی پلاستیكی، سه‌ركوتیانی كرد. هه‌ر ئێستا زۆربه‌ی دانیشگاكانی ئافریقای جنوبی داخراون.